وەزارەتى سامانە سروشتییەکان: هەواڵى بردنى سووتەمەنى سلێمانى بە قاچاخ بۆ تورکیا نادروست و چەواشەکارانە
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (16/نیسان/2022) وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لە ڕاگەیێندراوەکەیدا سەبارەت بەدەستبەسەرداگرتنى ئەو بەشە سووتەمەنییەى کە لەلایەن بەغداوە بۆ پارێزگاى سلێمانى تەرخانکراوە و ناردنى بە قاخ بۆ تورکیا دەڵێت، "بە توندی ئەم هەواڵانە رهتدهكاتەوە، کە دوورە لە راستییەوە و کارێکی چەواشەكارانەیە و مەبەست لێی تێکدانی رەوشی ناوخۆی کوردستان و بە لاڕێدابردنی رای گشتیی خەڵکی کوردستان و عێراقە."
دهقی راگهیهندراوی وهزارهتی سامانه سروشتییهكانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان:
پاش بڵاوبوونەوەی چەند زانیارییەکی نادروست و چەواشەکاری لە لایەن هەندێك لە دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە وەك هەواڵ بڵاویانکردووەتهوە، گوایە هەولێر دەستی بەسەر ئەو بەشە سووتەمهنیهدا گرتووە، کە لەلایەن حکومەتی عیراقهوه بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخان کراوە و بە قاچاخ رەوانەی تورکیا و ئەوروپای دەکات.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بە توندی ئەم هەواڵانە رهتدهكاتەوە، کە دوورە لە راستییەوە و کارێکی چەواشەكارانەیە و مەبەست لێی تێکدانی رەوشی ناوخۆی کوردستان و بە لاڕێدابردنی رای گشتیی خەڵکی کوردستان و عێراقە.
جێی داخ و نیگەرانییە، کە دەزگاکانی راگەیاندنی کوردستان کە ههندێکیان ئۆرگانی فەرمی پارتە سیاسییەکانی بەشداری حکومەتیشن، دەبووایە لەم کاتەدا کە کوردستان بە بارودۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، بەرپرسانە رەفتار بکەن و خۆیان لە بڵاوکردنهوهی هەواڵی ناڕاست و تێکدەرانە بپارێزن، بە تایبەت کە ئەو لایەنە بەشدارانە زانیاری تەواویان لە سەر بابەتی سووتەمهنی هەیە.
بۆیە بە مەبەستی دەرخستنی راستییەکان، وەزارەتمان بە پێویستی زانی ئەم روونکردنەوەیە لە سەر بابەتی سووتەمەنی بۆ رای گشتی بڵاوبکاتەوە:
دابینکردنی سووتەمەنی لە لایەن حکومەتی عێراقی فیدراڵ، بریتییە لە دوو پێکهاتەی نەوتی، کە ئەوانیش نەوتی سپی و بەنزینە. هەر چەندە لە مامهڵهكردن لهگهل ئەم بابەتە، دەبووایە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، وەکو هاووڵاتیانی بەشەکانی دیکەی عێراق هەژمار بکرێن، بەڵام بە داخەوە ئەمە نەکراوە.
1ـ بەنزین:
بە پێی رێککەوتنی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئابی 2021، وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدرال ڕۆژانە بڕی 1080 مەتر سێجا بەنزین بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات، بە نرخی بازرگانی 750 دینار بۆ هەر لێترێك.
ئەمە لە کاتێکدا کە نرخی هەر لیترێك بەنزین بۆ هاووڵاتییانی ناوچەکانی دیکەی عێراق بە 450 دینار دیاریکراوە. هەروەها کرێی عەمبارکردن و گواستنەوەی بەنزینەکە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە دەدرێت، کە لە ئەنجامدا نرخی هەر لیترێك بەنزین لە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 690 دینار رادەوەستێت و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، بە هەمان نرخ بە هاوولاتیانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی دەفرۆشێتهوه.
لە دابەشکردنی بڕی بەنزین، کە حکومەتی عێراقی فیدرال تەرخانی کردووە، وەزیری سامانە سروشتییەکان، راستەوخو و لە رێگهی لیژنەیەکی پسپۆر و تایبەت، کە پێکهاتووە لە بەڕێوەبەری گشتی و چەند شارەزایهك، چاودێری ئەم بابەتە دەکات.
جێی ئاماژەیە، ئەم لێژنەیه چاودێری دابەشکردنی بڕی بەنزین بۆ هەر پارێزگایەك دەکەن، کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەر پارێزگایەك و بە هەماهەنگی لە گەڵ پارێزگاکانی خویان ئەنجام دەدرێت و هەموو بەڵگەکانی پەیوەست بە بڕی وەرگیراو و دابەشکراوه لە لایان پارێزراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراقی، دەبوو بڕی 246 ملیون لیتر بەنزین بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام هەتا ئێستا تەنیا 120 ملیون لیتر رادەستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کراوە، لە نێوانیشیاندا پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، کە بڕی 50،404،376 لیتریان وەرگرتووە، هەروەها بڕی 67،570،154 لیتر بە سەر پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دابەشکراوە.
هۆکاری نەگەیشتنی نیوەی دیکەی بڕی دیاریکراو، بۆ ئەوە دەگەڕێتهوه کە حکومەتی عێراق هەرکات تووشی کورتهێنان ببێت، لە پێداویستی ناوخۆیی خۆی، بەشی هەرێمی کوردستان نانێرێت.
بۆیە لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان سووتەمەنی بەشی پێداویستی خوی بەشی نەکات، ئیتر چۆن سووتەمەنی هەناردەی دەرەوە دەکات؟!
2ـ نەوتی سپی:
بە هەمان شێوە و بە پێی رێککەوتنی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدرال لە رێکەوتی 20\11\2021 دەبووایە، بڕی 50 ملیون لیتر نەوتی سپی وەك وەجبەی یەکەم رادەستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵام ئەمە نەکراوە.
بڕی گشتی نەوتی سپی کە لە رێکەوتی 20\11ـەوە هەتا ئێستا بۆ هەرێمی کوردستان نێردرابێت، تەنیا 12 ملیون لیتر بووە و لە سەرەتای مانگی شوباتی 2022ـەوە و لە کاتێکدا کە کەشوهەوای کوردستان زور ساردە، هیچ بڕێك لە لایەن حکومەتی عێراقی فیدرالهوه دابین نەکراوە.
هەروەها نرخی دیاریکراو بۆ هەر لیترێك لە نەوتی سپی، بە نرخی بازرگانی 400 دینار لە پاڵاوتگەی بێجی هەژمارکراوە. لە سەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانیش بە نرخی 90.000 دینار (بۆ یەك بەرمیلی 200 لیتری) دەکەوێت، لە کاتێکدا هەمان نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی ناوچەکانی دیکەی عیراق بە 150 دینار بۆ هەر لیترێك لە لایەن حکومەتی عێراقهوه پێیان دهدرێت. هەرچەندە ئێستا بڕە پارەی نەوتی سپی رادەستی حکومەتی عێراق کراوە، بەڵام بڕی زۆری نەوتی سپی وەرنەگیراوە.
جێگای ئاماژەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای قەیرانی ئابووری، بەڵام لە بودجەی خوی بڕی بەرمیلێکی (200 لیتر) بە نرخی 55.000 دینار بۆ ناوچەکانی شاخاوییهكانی هەرێمی کوردستان دابین کردووە.
ئێمە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتییانی هەرێم و عێراق. پێشوازیش لە هەر پێشنیازێك دەکەین، کە ببێتە هۆی باشتربوونی گوزەرانی هاووڵاتییانی عێراق بە بێ جیاوازی.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان
16ی نیسانی 2022
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment