مەسرور بارزانى بە بۆنەى جەژنى قیامە پیرۆزبایى لە پکێهاتەکانى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى هاتنەوى جەژنى قیامە ڕایدەگەیێنێت، "لەم بۆنەیەدا پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە قووڵکردنەوەی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان دووپات دەکەینەوە‌."

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (16/نیسان/2022)، مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، "بەبۆنەی هاتنی جەژنی هەستانەوە (قیامە)، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم."

 

ده‌قى پەیامى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەبۆنەى جەژنى قیامە:

بەبۆنەی هاتنی جەژنی هەستانەوە (قیامە)، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

هیوادارم ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خۆشی و  تەبایی زیاتر لە نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان و عێراق.

لەم بۆنەیەدا پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە قووڵکردنەوەی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و لێبووردەیی و ئازادی ئایینی لە هه‌رێمی كوردستان دووپات دەکەینەوە‌.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و ئارامیدا بن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین