مووچه‌ى خانه‌نشینانى عێراق زیاد ده‌كرێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ده‌سته‌ى خانه‌نشینى عێراق راگه‌یاند، پێشنیاركراوه‌ بڕى 100 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر خانه‌نشینێك زیادبكرێت كه‌ مووچه‌كه‌ى له‌ 500 هه‌زار كه‌متره‌. ئاشكرایشى ده‌كات نزیكه‌ى چوار ملیۆن خانه‌نشین له‌ عێراق هه‌ن.

ئه‌مڕۆ  پێنجشه‌ممه‌ 14ى نیسانى 2022 ئه‌یاد جبوورى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى خانه‌نشینى له‌ عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، پێشنیاریان كردووه‌ مووچه‌ى خانه‌نشینان زیاد بكرێت و یاساى ژماره‌ 26 ى عێراق هه‌موار بكرێته‌وه‌. 

دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ 100 هه‌زار به‌ هه‌موو ئه‌و خانه‌نشینانه‌ ده‌درێت كه‌ مووچه‌كانیان ناگات به‌ 500 هه‌زار دینار. سه‌رۆكى ده‌سته‌ى خانه‌نشینى ئاشكرایشى ده‌كات نزیكه‌ى چوار ملیۆن خانه‌نشین له‌سه‌رانسه‌رى عێراق هه‌یه‌ به‌ خانه‌نشینى مه‌ده‌نى و سه‌ربازیشه‌وه‌ و ده‌شڵێ، "به‌شێكیان مووچه‌كانیان راگیراوه‌".

مووچه‌ى خانه‌نشینانى عێراق به‌ دوو شێوه‌ ده‌درێت، یه‌كه‌میان له‌ رێگه‌ى گه‌نجینه‌ى گشتییه‌وه‌ ده‌بێت، به‌شێكى تریش له‌دواى 2008 وه‌ له‌ رێگه‌ى سندووقى خانه‌نشینى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت ده‌درێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین