شاندێكى باڵاى ئه‌منى عێراق سه‌ردانى كه‌ركووك ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ شاندێكى باڵاى ئه‌منى عێراق گه‌یشته‌ كه‌ركووك بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌ كه‌ دوێنێ عێراق به‌ ناوى" چه‌كوشى ئاگرین" له‌ باشوورى كه‌ركووك دژى تیرۆریستانى داعش ده‌ستپێكردووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ى نیسانى 2022 شاندێكى باڵاى ئه‌منى به‌ سه‌رۆكایه‌تى عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق گه‌یشته‌ كه‌ركووك و له‌ باره‌گاى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى شاره‌كه‌ ده‌ستیان به‌ كۆبوونه‌وه‌ كرد.

ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى راگه‌یێندراوێكى فه‌رمانده‌ى گشتى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق كردووه‌،  كه‌ ده‌ڵێ ئامانجى شانده‌كه‌ چاودێریكردنى به‌ڕێوه‌چوونى ئۆپراسیۆنێكه‌ له‌ باشوورى كه‌ركووك به‌ تایبه‌تى له‌ دۆڵى شاى.

دوێنێ شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئۆپراسیۆنێكى هێزه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ باشوورى كه‌ركووك له‌ دژى تیرۆریستانى داعش به‌ناوى "چه‌كوشى ئاسنین ده‌ستپێكردووه‌".

هه‌رچه‌نده‌ عێراق له‌ كۆتایى ساڵى 2017 سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش راگه‌یاندووه‌، به‌ڵام ئێستایش تیرۆریستانى داعش له‌ شاره‌كانى كه‌ركووك و دیاله‌ و مووسڵ و سه‌ڵاحه‌دین كرده‌وه‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین