لە سنوورى پارێزگاى هەولێر (13) قوتابخانە دروست دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

لەسنوورى پارێزگاى هەولێر و دەوروبەرى (13) قوتابخانە دروست دەکرێت لەسەر ئەرکى کۆمەڵێک سەرمایەدار و وەبەرهێنەر، ئەمەیش دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە (13/نیسان/2022) ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار، لەدیوانى پارێزگا، بەمەبەستى بەدواداچوون و چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان و چارەسەرکردنى هەر کێشە و گرفتتێک ئەگەر هەبێت لە دروستکردنى (13) قوتابخانە لە ناو شار و سنووری پارێزگای هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک لەو وەبەرهێنەرانە کۆبۆوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوى پارێزگاى هەولێر لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند، "بەهەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکارتانین، ئامادەین هەموو ئاسانکارییەکتان پێشکەش بکەین".

جێگەى ئاماژەپێدانە لەسەر ڕاسپاردەى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، (13) قوتابخانە لە ناو شار و سنووری پارێزگای هەولێر دروست دەکرێت، ئەمەیش دواى دیدارى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک وەبەرهێنەر کە لەدەستپێشخەریەکدا بڕیاریاندا لە سەر ئەرکی خۆیان ژمارەیەک قوتابخانە لە ناو شار و سنووری پارێزگای هەولێر دروست بکەن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین