هه‌واڵگرى عێراق گرتنى 28 كه‌سى سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ى سه‌رخى راگه‌یاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هه‌واڵگرى عێراق رایگه‌یاند، 28 كه‌سى له‌ باشوورى عێراق ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ سه‌ربه‌ بزووتنه‌وه‌ى سه‌رخین، دادگاى عێراقیش بڕیارى گرتنى مه‌حموود سه‌رخى رێبه‌رى بزووتنه‌وه‌كه‌ ده‌ركردووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ى نیسانى 2022 شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق راگه‌یاند، به‌شى هه‌واڵگرى له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق 28 كه‌سى له‌ بزووتنه‌وه‌یه‌كى ئاینى ده‌ستگیركردووه‌. شانه‌كه‌ روونى كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ كه‌ربه‌لا و بابل و به‌غدا و دیوانیه‌ و به‌سره‌ و میسان گیراون. 

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ى شانه‌ى ئه‌منى ناوى بزووتنه‌وه‌كه‌ نه‌هاتووه‌، ته‌نیا "به‌ توندڕه‌و" ناوى بردوون، به‌ڵام ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌  به‌ “سه‌رخى” ناسراوه‌ و چه‌ند رۆژێكه‌ مشتومڕى له‌ عێراق دروست كردووه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆ نوچه‌نێت راپۆرتێكى له‌سه‌ر ورده‌كاریى بزووتنه‌وه‌كه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

هاوكات دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى میسان "عماره‌" بڕیارى ده‌ستگیركردنى مه‌حمود سه‌رخى ده‌ركردووه‌، كه‌ رێبه‌رى بزووتنه‌وه‌كه‌یه‌. به‌گوێره‌ى ماده‌ى 372 ى یاساى سزادانى عێراقى كه‌ تایبه‌ته‌ به‌و كه‌سانه‌ى پێشێلكاریى به‌رانبه‌ر به‌ بیرورا ئاینییه‌كان ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین