وەزیرانی خوێندنی باڵا و پەروەردە بڕیارێکیان دەرکرد کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و- وەزارەتی پەروەردە رایانگەیاند: کار دەکەن بۆ یەکخستنى ستراتیژى خوێندنى پیشەیی لە هەرێمى کوردستان، دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە(12نیسان/2022 )راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنى باڵا بڵاویکردەوە، بەسەرپەرشتى د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیرى پەروەردە و بەئامادەبونى بریکارى هەردو وەزارەت و ژمارەیەک لە سەرۆک زانکۆکانى کوردستان و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانى گشتى هەردوولا، کۆبونەوەى هاوبەشى هەردوو وەزارەت بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکى هاوبەش بەڕێوەچوو. 

بەپێی  راگەیێندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەى بە کۆبونەوە هاوبەشەکانى نێوان هەردولا کردووەو کۆبونەوە دەورییەکانى نێوان هەردو وەزارەتى بە بایەخ وەسفکردووە بەمەبەستى تاوتوێکردنى پرس و بابەتە هاوبەشەکانى نێوانیان دەڵێت: تێگەیشتنى تەواومان بۆ هەردوو سێکتەرى پەروەردەو خوێندنى باڵا لە کوردستان هەیە، بۆیە هەبوونى هەماهەنگى و هاوکارى بەردەوام و ئاڵوگۆڕى بیروڕاکان هاوکارمان دەبێت بۆ پێشخستنى زیاترى کەرتەکان.

هاوکات وەزیرى پەروەردە باسی لەوەکردووە، کە کۆبونەوە بەردەوامەکانى نێوان هەردولا بەشێوەیەکى دەورى بەگرنگ دەزانن، بۆ ئەوەى پرس و بابەتە پێویستەکانى نێوان هەردو وەزارەت تاوتوێبکرێت و هەردوو وەزارەت کارى زۆریان بەیەکەوە هەیە.

بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوە هاوبەشەکە، کردنەوەى بەشى زانست لە کۆلێژەکانى پەروەردەو پەروەردەى بنەڕەتى لە زانکۆکانى کوردستان، بەشێک لە گفتوگۆکان بووە. بۆ ئەمەش وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئامادەکارى پێویست بۆ ئەم بابەتە دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین