بۆچى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ئاسان نییه؟
نوچه‌نێت
دوو رۆژه له میدیاى عێراق و عه‌ره‌بى باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌یه‌كى عێراقى نووسیویه‌تى، "بنبه‌ستى سیاسى، باوه‌ڕبوون به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى نوێ زیاد ده‌كات".
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ى نیسانى 2022 باسى له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ى سه‌در ده‌ستنیشانى كردووه تەواو بێت، ئه‌وا شه‌ش مانگ به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن تێده‌په‌ڕێت. ئه‌مه‌یش حاڵه‌تێكه له سڕبوونى پرۆسه‌ى سیاسى، بۆیە باس لە هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌كرێت.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان پێویستى به زۆرینه‌ى ره‌هاى په‌رله‌مانتارانه
كه ئه‌مه‌یش له ده‌ستوور رۆشن نییه!
رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى شه‌وى رابردوو بڵاویكردووه‌ته‌وه، به هۆى نه‌بوونى چاره‌سه‌رێك ئه‌وا باوه‌ڕبوون به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان زیاتر ده‌بێت، له راپۆرته‌كه‌ى مه‌دا هاتووه، "سه‌رچاوه سیاسییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بیرۆكه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن سه‌رى هه‌ڵداوه‌ته‌وه". دواى ئه‌مه رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات فایق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق باسى له میكانیزمى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان كردووە، به پێویستیشى زانیووە چه‌ندان ماده‌ى تر‌ى ده‌ستوورى عێراق هەموار بکرێنەوە. رۆژنامه‌ى مه‌دا ده‌ڵێ، “مه‌رج بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان قبووڵكردنیه‌تى له لایه‌ن زۆرینه‌وه‌یە، ئه‌مه‌یش جارێكى تر كێشه‌ى دوو له سێى ده‌رده‌خاته‌وه”.
له ماوه‌ى رابردوودا په‌رله‌مان هه‌وڵى دا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرێت، كه‌چى به‌م هۆى ئاماده‌نه‌بوونى دوو له سێى په‌رله‌مانتاران، له‌م ئامانجه شكستى هێنا، چونكه به‌گوێره‌ى ده‌ستوور ده‌بێت له سه‌رووى 220 په‌رله‌مانتار له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده بن. كه ئه‌مه‌یش رووینه‌دا.
له ده‌ستوور چۆن باسى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان كراوه؟
له ماده‌ى 64 ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراق باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان كراوه، وه‌ك تێبینى ده‌كرێت له دوو بڕگه‌دا ئه‌م ماده‌یه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان روون ده‌كاته‌وه له ماده‌ى 64 یه‌كه‌م هاتووه: په‌رله‌مان به زۆرینه‌ى ره‌هاى ئه‌ندامانى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، له‌سه‌ر داواى سێیه‌كى په‌رله‌مانتارانى، یان له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و به ره‌زامه‌ندى سه‌رۆك كۆمار. ناكرێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه له كاتى لێپرسینه‌وه بێت له سه‌رۆك وه‌زیران.
دووه‌م: له كاتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان سه‌رۆك كۆمار داواى هه‌ڵبژاردنێكى گشتى له وڵات ده‌كات كه ئه‌وپه‌ڕى 60 رۆژ دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بێت، ئه‌و كاته‌یش سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستله‌كاركێشاوه ده‌بێت و كارى رۆژانه به‌ڕێوه ده‌بات.
له ده‌ستوور به یه‌ك ماده باسى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كردووه
ئه‌ویش مشتومڕى زۆرى له‌سه‌ره
ماده ده‌ستوورییه تێبێنى ئه‌وه ده‌كرێت كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان پرۆسه‌یه‌كى ئاسان بێت، به‌ڵام پێشتر یاساناسان باسیان له‌وه كردووه، چه‌ندان ناڕۆشنى له‌و ماده‌یه هه‌یه، ته‌نانه‌ت ماڵپه‌ڕى په‌یمانگه‌ى دادوه‌رى له عێراق بابه‌تێكى یاسایى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، له ده‌ستوورى عێراق تێكه‌ڵییه‌ك له‌نێوان زۆرینه‌ى ره‌ها و زۆرینه‌ى ساده هه‌یه. ته‌نانه‌ت ده‌ڵێ، “پێناسه‌ى زۆرینه‌ى ره‌ها له‌گه‌ڵ (نیوه‌ى ته‌واوى ژماره‌ى په‌رله‌مانتاران + یه‌ك) له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران یه‌كناگرێته‌وه”.
هه‌رچه‌نده ئه‌و بابه‌ته ئێستا وه‌ك بابه‌تێكى ناچار بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانى سیاسى عێراق باس ده‌كرێت، به‌ڵام یاساناسان ماوه‌یه‌كى زۆره مشتومڕیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، له‌ڕووى ئه‌وه‌ى ئایا سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار ده‌توانن بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بده‌ن؟ یان له‌ڕووى ئه‌وه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان پێویستى به ره‌زامه‌ندى چه‌ند په‌رله‌مانتار هه‌یه؟ ئایا ده‌بێت 165 په‌رله‌مانتار ده‌نگى بۆ بدات، یانیش وه‌ك سه‌رۆك كۆمار پێویستى به 220 په‌رله‌مانتار هه‌یه؟
ئه‌و مشتومڕه یاساییانه ده‌رگه‌ى بۆ قووڵبوونه‌وه‌ى مشتومڕه سیاسییه‌كان ده‌كاته‌وه، ئێستا دوو به‌ره له عێراق هه‌یه، به‌ره‌یه‌كیان هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نیشتیمانه كه نزیكه‌ى 180 كورسیان له په‌رله‌مان هه‌یه، له‌به‌رانبه‌ردا به‌ره‌ى دووه‌م دێت كه به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگییه ئه‌وانیش نزیكه‌ى 120 په‌رله‌مانتار ده‌بن، نزیكه‌ى 30 په‌رله‌مانتاریش له‌و نێوانه‌دا ده‌مێننه‌وه.
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت ئه‌وانه‌ى ئێستا باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، زیاتر له به‌ره‌ى هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نیشتیمانین، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیش ئه‌مه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌زانێت بۆ سه‌ربه‌خۆكان. ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز له‌سه‌ر زارى سه‌ركرده‌یه‌كى سه‌دره‌وه باسى له‌وه كردووه كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بژارده‌یه‌كه بوونى هه‌یه و پێشبینیش ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن دووباره بكرێته‌وه، ئه‌وان ده‌نگى زیاتر به‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌گه‌ر به زمانى ژماره‌يى، گریمانه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بكرێت دوو سیناریۆ هه‌یه: یه‌كه‌میان ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانى سێقۆڵى (رزگاركردنى نیشتیمان) ئه‌و پێشنیارە بكات، ئه‌وا ده‌توانن داواى بكه‌ن، چونكه داواكارییه‌كه پێویستى به سێیه‌كى په‌رله‌مانتاران هه‌یه. ئه‌گه‌ریش زۆرینه‌ى ره‌ها مه‌به‌ست له (نیوه‌ى په‌رله‌مانتاران + یه‌ك) بێت، ئه‌وا ده‌توانن په‌رله‌مانیش هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستى به دوو له سێى په‌رله‌مانتاران هه‌بێت، ئه‌وا وه‌ك هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى داواى بكات، ئه‌وا ته‌نیا ده‌توانن داواكه بكه‌ن، به‌ڵام ناتوانن داواكه‌یان سه‌ر بخن به هه‌ر لێكدانه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ زۆرینه‌ى ره‌ها. چونکە ناتوانن 165يان 220 پەرلەمانتار کۆبکەنەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment