چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى: داواى تاكڕه‌ویی ده‌سه‌ڵاتمان نه‌كردووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وان نایانه‌وێ تاكڕه‌ویى له‌ ده‌سه‌ڵات بكه‌ن و هیچ لایه‌نێك دوور بخه‌نه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ى نیسانى 2022 به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه‌، بۆئه‌وه‌ى تاوتوێى بارودۆخى سیاسى و ئه‌و بنبه‌ستییه‌ بكه‌ن، كه‌ پرۆسه‌ى سیاسى تێى كه‌وتووه‌.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ هاتووه‌، "چوارچێوه‌ هه‌وڵى نه‌داوه‌ و داواى تاكڕه‌ویى ده‌سه‌ڵاـى نه‌كردووه‌، كارى نه‌كردووە بۆ دوورخستنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى تر، به‌ڵكو مكوڕه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵیان هاوكار بێت".

له‌ به‌شێكى ترى راگه‌یێندراوه‌كه‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر حكومه‌تى مسته‌فا كازمى و ده‌ڵێ، "تاوتوێى ئه‌و پێشێلكارییانه‌ى حكومه‌تى ئێستا كراوه‌، داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌كرێت رێگرى له‌ حكومه‌ت بكات له‌وه‌ى پێشێلكاریى به‌سه‌ر یاسا  و رێنماییه‌كان نەكات".

چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ جگه‌ له‌ ره‌وتى سه‌در زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى شیعه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت و ئه‌وان داواى پێكهێنانى حكومه‌تى ته‌وافووقى ده‌كه‌ن، كه‌ ره‌وتى سه‌دریش ئه‌مه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین