رێژه‌ى هه‌ژاریى له‌ عێراق بۆ 25% به‌رزبووه‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق راگه‌یاند، ژماره‌ى هه‌ژارانى عێراق بۆ 11 ملیۆن كه‌س زیاد بووه‌، به‌مه‌یش رێژه‌ى هه‌ژاریى له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى عێراق 25% پێكده‌هێنێ.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ى نیسانى 2022 وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق راگه‌یاند، پێشبینى ده‌كه‌ن رێژه‌ى هه‌ژاریى له‌ عێراق به‌رزبووبێته‌وه‌ و دووپاتیشى كرده‌وه‌ كه‌ له‌م نزیكانه‌ نوێترین رووپێو ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

له‌ لێدوانه‌كه‌ هاتووه‌ به‌ر له‌ په‌تاى كۆڕۆنا رێژه‌ى هه‌ژاریى له‌ عێراق 22.5% بوو، به‌ڵام ئێستا پێشبینى ده‌كرێت گه‌یشتبێته‌ 25% . به‌مه‌یش ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ هه‌ژارن له‌ 10 ملیۆنه‌وه‌ بۆ 11 ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س به‌رزده‌بێته‌وه‌.

وێراى ئه‌وه‌ى زانیارییه‌كانى عێراق هێشتا وه‌ك ئامارى كۆتایى رانه‌گه‌یێندراون، كه‌چى زۆرێك له‌ په‌رله‌مانتاران گومان له‌و ژمارانه‌ ده‌كه‌ن و پێشبینى ده‌كه‌ن هه‌ژاریى زۆر له‌وه‌ زیاتر بێت، له‌وانه‌ هادى سه‌لامى په‌رله‌مانتار ده‌ڵێ، "رێژه‌ى هه‌ژاریى له‌ سه‌رووى 33% ده‌بێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین