كازمى بڕیارێكى حكومه‌ته‌كه‌ى جێبه‌جێ ناكات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

سوهه‌یله‌ سوڵتانى په‌رله‌مانتارى عێراق ئاشكراى ده‌كات، حكومه‌تى كازمى بڕیارى هه‌ڵگرتنى گومركى له‌سه‌ر خۆراكى هاورده‌كراو هه‌ڵگرتووه‌، كه‌چى تا ئێستا جێبه‌جێی نه‌كردووه‌، بۆیه‌ 50 په‌رله‌مانتار داوایان كردووه‌ له‌ په‌رله‌مان لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بكرێت.

ئه‌مڕ‌ۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ى نیسانى 2022 سوهه‌یله‌ سوڵتانى په‌رله‌مانتار له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئاشكراى كردووه‌، 50 په‌رله‌مانتار داوایان كردووه‌، كازمى بانگهێشتى په‌رله‌مان بكرێت و پرسیارى جێبه‌جێنه‌كردنى بڕیارێكى لێبكرێت.

ئه‌و بڕیاره‌ى كه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ره‌خنه‌یان له‌ دواكه‌وتنى هه‌یه‌، سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌ له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌ دراوه‌، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراكه‌ و بڕیاره‌كه‌ ده‌ڵێ، "گومرك له‌ ماوه‌ى سێ مانگ له‌سه‌ر هه‌موو خۆراكه‌ هاورده‌كراوه‌كان هه‌ڵده‌گیرێت".

سوهه‌یله‌ سوڵتانى ده‌ڵێ، "وڵات به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخ و هه‌ڵاوسانى ئابوورى به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ، بۆیه‌ ده‌بێت حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌م نه‌بێت و جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیارانه‌ دوانه‌خات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین