مووچەى ئەو خاوەنپێداویستیانەى دوو مووچەیان هەیە ڕادەگیرێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى كارو کاروبارى کۆمەڵایەتیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، "ئەو کەمئەندامانەى کە مووچەى سەد هەزاریان هەیە ڕائەگیرێت" ئەم مانگە ڕادەگیرێت.

ئەمڕۆ شەممە (9/نیسان/2022)، وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتیى لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "بە مەبەستی جێبەجێ کردنی یاسای چاکسازی یاسای ژمارە 2 ی سالی 2022لە موچەو دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانە نشینی لە ھەرێمی کوردستان"، مووچەى ئەو کەمئەندامانە ڕادەوستێت کە مووچەى (100) هەزار وەردەگرن.

لە روونکردنەوەکەى وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ئەوەش هاتووە، "ئەو خاوەن پێداویستیانەی کە دوو موچەن، ئەوانەى خانەنشین یان شەهیدانەیان هەیە و گرێبەستن دوای هێنانی پشتگیری ڕاستەوخۆ کەمئەندامیەکانیان پێدەدرێتەوە."

دەشڵێت، "ئەوانەی فەرمانبەرن پێویستە پشتگیری فەرمانگەکەیان بهێنن تا کەمئەندامیەکەیان بۆ بکرێتە دەماڵە دوای هێنانی پشتگیری بە هەمان شێوە ئەوانیش ڕاستەخۆ کەمئەندامیەکەیان بۆ خەرج ئەکرێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین