وەزارەتی كارو کاروباری كۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی دامەزراندنى ڕاگەیاند کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، "پێویستمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (ماستەر، بەکالۆریۆس، دبلۆم، ئامادەیی و ئامادەیی و ناوەندی) هەیە بۆ سەنتەری ئۆتیزم و سەنتەری ڕاهێنانی مندالانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە."

ئەمڕۆ هەینى (8/نیسان/2022) وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى ڕایگەیاند، پێویستیان بە دامەزراندنی ژمارەیەک "لە هەڵگرانی (ماستەر، بكالۆریوس)  لە تایبەتمەندیەكانی (كارگێری- توێژەری كۆمەڵایەتی - توێژەری دەرونی) و هەڵگرانی بڕوانامەی (بکالۆریوس و دبلۆم ) لە تایبەتمەندی چارەسەرکەری سروشتی و هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی، ناوەندی) بۆ پیشەی چاودێر وكارگوزاری لە رەگەزی (مێ)، هەروەها هەڵگرانی بروانامەی (ئامادەیی) بۆ پیشەی پاسەوان و شۆفێری لە ڕەگەزی (نێر) هەیە بۆ سەنتەری ئۆتیزم و سەنتەری ڕاهێنانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە.

وەزارەتى کار روونیشدەکاتەوە، ئەو کەسانەى فۆڕمى دامەزراندن پێشکەش دەکەن تەمەنیان لە نێوان (24 بۆ 35) بێت و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە بێت.

دەشڵێت، پركردنەوەی فۆڕم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت لە رێكەوتی (9/4/2022) تا ی (30/4/2022).

لینکی پڕکردنەوەى فۆڕمی ئۆنلاین تایبەت بە دامەزراندن

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین