سێ ملیار دینار بۆ مۆنۆمێنتی شەهیدان تەرخان دەکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر ئاشکراى دەکات، پڕۆژەى مۆنۆمێنتى شەهیدان تەواو دەکرێت و دەشڵێت، لەسەر بڕیارى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان (32) ملیار دینارى بۆ تەرخانکراوە.

پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندیی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی (3,280,712,000) سێ ملیار و دووسەد و هەشتا ملیۆن و حەفت سەد و دوازدە هەزار دینار، بە مەبەستی تەواوکردنى مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەولێر."

مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەولێر، پڕۆژەیەکى تەواونەکراوە و دواى چەندین ساڵ لەوەستانى کارکردن تێیدا، هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە سەرپەرشتی تەواوكردنی دەکرێت و کەوتۆتە بەرزاییەکانى ناحیەى كەسنەزان، وەک هێمایەک بۆ قوربانیدانى گەلەکەمان و بەرزڕاگرتنی یادى ئەنفال و شەهیدانى کورد و کوردستان دروستکراوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین