وەزارەتى دارایى لیستى مووچەى مانگى سێى ڕاگەیاند کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى گوردستان خشتەى تەواوى دابەشکردنى مانگى ئادارى ڕاگەیاند و ڕۆژى (10)ـى نیسان مووچەى مانگى ئادار دابەش دەکرێت.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە (7/نیسان/2022) وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا خشتەى سەرجەم وەزارەت و دەستەکانى بڵاوکردەوە، بەپێى خشتەکەش ڕۆژى یەکشەممە (10) نیسان دابەشکردنى مووچە دەست پێدەکات.

وەزارەتى دارایى و ئابوورى بەپێى ئەم لیستەى بڵاویکردۆتەوە، دابەشکردنى مووچەى وەزارەت و دەستەکان بەمشێوەیە دەبێت.

ــ ڕۆژى یەکشەممە (10/4/2022) مووچه‌ى وەزارتى تەندروستى دابەشدەکرێت.

ــ رۆژی دووشەممە (11/4/2022)، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی حەفتا و هەشتا دابەشدەکرێت.

ــ رۆژی سێشەممە (12/4/2022)، مووچەی ھەر یەک لە وەزارەتەکانی دارایی و ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتیی دام و دەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە دابەشدەکرێت.

ــ رۆژی چوارشەممە (13/4/2022)، مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان، کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان و زیندانییە سیاسییەکان دابەشدەکرێت.

ــ رۆژی پێنجشەممە (14/4/2022) مووچەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگریی و فریاکەوتن دابەشدەکرێت.

رۆژی شەممە، (16/4/2022)، مووچەی وەزارەتی پەرەوەردە (ناوشار).

رۆژی یەکشەممە،(17/4/2022)، مووچەی وەزارەتی پەروەردە (دەرەوەی شار).

رۆژی دووشەممە، (18/4/2022)، مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش، وەزارەتی کار و وکاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان.

رۆژی سێشەممە،(19/4/2022) مووچەی وەزارەتی داد، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی ئەوقاف، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دیوانی چاودێری دارایی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی کشتوکاڵ.

ــ رۆژانی پێنجشەممە و شەممە (21 تا23/4/2022) مووچەى خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت

ــ رۆژی یەکشەممە (24/4/2022) وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، وەزارەتی رۆشنبیری و وەزارەتی کارەبا.

ــ رۆژی دووشەممە، 25-04-2022، وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی شارەوانی. 

ــ لە ڕۆژانى (28/27/26-04-2022) سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان و خانەنشینی پێشمەرگە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین