وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار داهاتى ساڵانى دەخاتەڕوو کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت،"ساڵانە (2) ملیار و زیاتر (684) ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان دابین دەكرێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (7/نیسان/2022) وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار سەبارەت بە تێچووى دابینکردنى ئاوى خواردنەوەى ماڵان ڕایگەیاند، "ساڵی ڕابردوو 128 ملیار و 699 ملیۆن دینار خەرجی دەستەبەركردنی ئاوی خواردنەوە بووە."

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زیاتر روونیدەکاتەوە، "لە ڕێگەی 14 بەڕێوەبەرایەتی و 118 فەرمانگەی ئاو لە شار و شارۆچكەكان، ساڵانە 2 ملیار و 684 ملیۆن و 605 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان دابین دەكات."

سەبارەت  داهاتى ساڵانى وەزارەتى شارەوانى ڕاشیگەیاند، "لە ماوەی مانگەكانی كانوونی دووەم و شوباتی ئەمساڵ 2022، داهاتی ئاو لە هەرێمی كوردستان 9 ملیار و 770 ملیۆن و 591 هەزار و 775 دینار بووە، ساڵی 2021 یش 42 ملیار و 102 ملیۆن دینار داهات بووە، بەڵام 128 ملیار خەرجی دەستەبەركردنی ئاوی خواردنەوە بووە بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان لە تەواوی شار و شارۆچكە و گوند و ناوچەكان."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین