حکوومەتى هەرێم ڕۆژى دابەشکردنى مووچەى مانگى ئادارى ڕاگەیاند
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (6/نیسان/2022)، ماڵپەڕى حكوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجوومونى وەزیرانى هەرێمى کوردستان خستەڕوو.
لەسەرەتاى کۆبوونەوەکەدا، مەسرور بارزانى، باسى لە سەردانى شاندى هەرێمى کوردستان بۆ ئیمارات کرد و بەشداریکردن لە کۆڕبەندی وزەی جیهانی و لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لە دوبەی و کۆبوونەوە و دیدارەکان لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە و بەرپرسانی وڵاتان لە پەراوێزی لوتکەی جیهانی حکومەتەکان خستەڕوو.
مەسرور بارزانى لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ ڕاگەیاند، لەو دیدار و کۆبوونەوانەدا، "هەڵوێستی هەرێمی کوردستانمان دەربارەی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و جیهان، بەتایبەتی دەرفەتەکانی پێشخستنی کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان ڕوونکردەوە، هەروەها یادداشتێکی لە یەکتێگەیشتنمان لە گەڵ دەولەتی ئیمارات واژۆ کرد بۆ برەودان بە توانای مرۆیی و بەرەوپێشبردنی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات لە بواری حکومەتی ئەلیکترۆنی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان."
هەروەها لە بەشێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، "جەختی کردەوە کە کاری لەپێشینە و ئێستای حکومەت دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، لەم ڕووەشەوە هیچ کات حکومەتی هەرێم درێغی ناکات لە کارکردن لە پێناو پێدانی مووچە لە کاتی خۆیدا، لە دوای خستنەڕووی داتاکانی داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆی وەزارەت ودامەزراوەکانی هەرێم لە مانگی ئاداری ڕابردوو، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی وئابووری بۆ دەستکردن بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئادار لە ڕۆژی یەکشەممە 4/10."
ئامادەسازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە ئابوورییە چاوەڕوانکراوەکانی جەنگی ڕوسیا-ئۆکراینا کرا، بەتایبەتی لە بواری هاوردەکردنی گەنم و بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان تەوەرێکى ترى کۆبوونەکەى ئەمڕۆ بوو، بۆ ئەمەبەستەش، “ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگیی ئامادەسازی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت کردەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان تاکو بارگرانی نەبوونی بەرهەمە خۆراکییەکان یان گرانبوونیان لە سەر هاووڵاتییان دروست نەبێت.”
هەروەها ئەنجومەنی وەزیران، "پێشنیاری وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی پەسەند کرد سەبارەت بە هەڵگرتنی ڕەسمی گومرگی بۆ ماوەی2 مانگ لە سەر بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکانی وەک ( ئارد، برنج، زەیتی خواردن، و ڕۆنی بەستووی ڕووەکی وئاژەڵیی، چای ڕەش، شەکر، پاقلەمەنی وشک ( نۆک، نیسك، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیاو ماش)."
بەشێکى ترى کۆبوونەوەکە، تایبەتکرا بوو بە گفتوگۆکردن دەربارەی ( پڕۆژە یاسای پشتیوانیی فریاگوزاری بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان) کە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵەوە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە بۆ تەشریعکردنی. “ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ڕاپۆرتێکی پێشکەش کرد لەسەر وردەکاریی پڕۆژە یاساکە و ماددە و بڕگەکانی پڕۆژەکە، لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لە داکۆکیکردن لە ماف وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەک شایستەی دەستووری خۆی، داواش لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا کە لە چوارچێوەی دەستوور و بەرژەوەندیی باڵای هەرێمی کوردستان و جێگیرکردنی ماف وشایستەکانی هەرێم، مامەڵە لەگەڵ ئەو پڕۆژە یاسایە بکەن، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و پلاندانانی ڕاسپارد کە هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ وەزارەتە فیدڕاڵییە هاوتاکانیان بەشداربن لە گەڵاڵەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2022."
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریشدا لە "هەفتەی داهاتوو لیژنەیەکی باڵا بنێرێت بۆ بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدڕاڵیی بۆ برەودان بە هەماهەنگیی لە بواری نەوت و وزە لەسەر بنەمای دەستوور وبە ڕەچاوکردن و پاراستنی دەسەڵاتە دەستووریەکانی هەرێم لەم بوارە."
ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەکەى حکوومەتدا هاتووە، "بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکە ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 76 تایبەت بە میکانیزمی جێبەجێکردنی هەردوو ماددەی 9 و 10 لە یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان کە لە لایەن عەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی خرایەڕوو."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment