سبه‌ى عێراق ده‌كه‌وێته‌ بۆشایى ده‌ستوورییه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ شه‌شى نیسان، ئه‌و ماوه‌یه‌ ته‌واو ده‌بێت كه‌ ده‌ستوورى عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار دیارى كردووه‌، به‌مه‌یش عێراق ده‌كه‌وێته‌ بۆشاییه‌كى ده‌ستوورى راسته‌قینه‌وه‌، كه‌ تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رییه‌كى دیار نییه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ پێنجى نیسانى 2022 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، سبه‌ى به‌ كردار عێراق ده‌كه‌وێته‌ بۆشاییه‌كى ده‌ستوورییه‌وه‌. چونكه‌ به‌گوێره‌ى ده‌ستوور دوایین ماوه‌ ته‌واو ده‌بێت كه‌ له‌لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵیه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار دیارى كرابوو. 

له‌ ماوه‌ى رابردوودا په‌رله‌مانى عێراق سێ جار هه‌وڵى داوه‌ سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرێت، ئەوانیش له‌ حه‌وتى شوباتى رابردوو، 26 و 30ى ئادار بوو. سبه‌ى شه‌شى نیسان عێراق ده‌كه‌وێته‌ بۆشاییه‌كى ده‌ستوورییه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بێت جارێكى تر دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق روونكردنه‌وه‌ بدات.

فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ عێراق چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌ عێراقییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌، دووپاتى كرده‌وه‌ به‌ هۆى واقیعى سیاسییه‌وه‌ به‌ زه‌قى پێشێلكاریى ده‌ستوور ده‌كرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین