حاكم زاملى : دۆسیه‌ى ئاو به‌ ده‌ست خامنه‌یى و ئه‌ردۆغانه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر دۆسیه‌ى ئاو له‌ عێراق گوتى، "له‌ ئێران ئه‌م دۆسیه‌یه‌ به‌ ده‌ست رابه‌رى گشتى و له‌ توركیا به‌ ده‌ست ئه‌ردۆغانه‌، كه‌چى له‌ عێراق فه‌رامۆشكراوه‌"، ئاشكرایشى كرد په‌رله‌مان نامه‌یه‌كى به‌ باڵیۆزى توركیا له‌ عێراق داوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ چوارى نیسانى 2022 حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیرى سه‌رچاوه‌كانى ئاو و به‌رپرسانى ترى وه‌زاره‌ته‌كه‌ كۆبووه‌وه‌. ماڵپه‌ڕى ئاژانسى عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ زاملى گوتویه‌تى، "دۆسیه‌ى ئاو له‌ عێراق فه‌رامۆش كراوه‌، كه‌چى له‌ ئێران سه‌رۆك ئه‌ردۆغان، له‌ ئێران له‌لایه‌ن رابه‌رى گشتى به‌ڕێوه‌ده‌برێن".

زاملى دووپاتى كره‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ په‌رله‌مان هه‌ڵوێستى له‌ دۆسیه‌ى ئاو هه‌بێت، بۆیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه‌ نامه‌یه‌كیان به‌ باڵیۆزى توركیا له‌ به‌غدا داوه‌. جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌ڵێ، "وه‌زاره‌ت به‌ ته‌نیا ناتوانێ رووبه‌ڕووى ئه‌و وڵاتانه‌ ببێته‌وه‌، پێویستى به‌ په‌یوه‌ندى و رۆڵى كاراى حكومه‌ت هه‌یه‌ تا فشار بخاته‌ سه‌ر ئه‌و حكومه‌تانه‌".

چه‌ند ساڵێكه‌ عێراق كێشه‌ى ئاوى له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا هه‌یه‌، ساڵ له‌دواى ساڵ ئه‌م كێشه‌یه‌ قووڵتر ده‌بێته‌وه‌ و عێراق زیاتر تووشى كه‌م ئاوى ده‌بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین