ئاوات شێخ جەناب جارێکى تر ناگەڕێتەوە وەزارەتى دارایى کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

سەرۆکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان، لەسەر گەڕانەوەى وەزیرى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان زانیارى نوێ ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، جارێکى تر ناگەڕێتەوە بۆ دەوام.

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە (3/نیسان/2022)، زیاد جەبار، زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لەمیانى دیمانەیەکى لەگەڵ ئێن ئاڕتى ڕایگەیاند، بە پێی زانیارییەكانی من جارێكی تر ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایى و ئابوورى ناگەڕێتەوە وەزارەتی دارایی.

زیاد جەبار زیاتر روونیشکردەوە، لە ئێستا لە شوێنى ئاوات شێخ جەناب، دانا عەبدولکەریم وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کارەکانى وەزارەتى دارایى ڕایی دەکات.

ئەم لێدوانەى سەرۆکى لیژنەى دارایى لە کاتێکدایە، کە ماوەى چەند مانگێکە ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایى و ئابوورى دەوام ناکات، تەنانەت لە مانگى ئادارى ڕابردوو، بەشدارى لە کۆبوونەوەى ئەندوومەنى باڵا ئابووریى هەرێمى کوردستانیش نەکرد.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین