هاتووچۆى گەرمیان سکاڵا لەسەر ژمارەیەک هاووڵاتى تۆمار دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

لە کەلار دواى تەواوبوونى یارى دوو یانە، چەند کەسێک هەڵساون بە شکاندنى چەندین گلۆپى ترافیک لایەت، بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى گەرمیان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سکاڵامان لەدژى ئەو کەسانە تۆمارکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (3/نیسان/2022) بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، کۆمەڵێک کەس (بەناو هاندەر) لەپاش تەواووبونی یاریەکە هێرشیان کردە سەر ماڵی گشتی، کە پێکهاتبوو لە (ترافیک لایت و کەرەستەکانی هاتووچۆ  شاره‌كه‌)، لە یەکێک لە فلکەکانی نزیک لەو یاریگایە و دوور لەهەموو بەهایەکی نیشتیمانی نزیکەی (15) گڵۆپی ترافیک لایتیان شكاند.

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، هاتووچۆى گەرمیان دا سکاڵاى یاسایى لەدژى ئەەو کەسانە تۆمارکردووە و لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەش بەپێی ماددەی (477) لە یاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی راگرتنی بۆ ژمارەیەک لەو کەسانە دەرکرد.

دەشڵێت، هۆکاری دواخستنی ئەم راگەیەندراوە، لەبەر پاراستنی سەلامەتی لێکۆڵینەوە و دروست دەرخستنی راستییەکان بووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین