وەزارەتی دادی توركیا دۆسیەی جەمال خاشقچی رادەستی سعوودیە دەكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (دووی نیسانی 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ)ی توركی بڵاویكردەوە بەڕیوبەرایەتی پەیوەندییەكانی دەرەوە و یەكێتی ئەوروپا لە وەزارەتی دادی توركیا رایگەیاند، "بەگوێرەی ماددەی (24)ی یاسایی ژمارە (6706) وەزارەتی داد لاری نییە لە گواستنەوەی دۆسییەی دادگاییكردنی بكوژانی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووس بۆ دەسەڵاتی دادوەری سعوودییە."
دوای ئەو بڕیارە خەدیجە جەنگیز، دەستگیرانی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی لە چەند توێتێك لە لاپەڕەی خۆی هێرشی توندی كردە سەر دەسەڵاتدارانی حوكمەتی توركیا، لە بەشێكی تویتەكانی هاتووە، "ئەو دۆخەی ئێستا كە رووبەڕووی مرۆڤایەتی دەبێتەوە، زۆر تایبەتە مرۆڤ لە نێوان دووشت سەرپشك دەكات، یا دەبێت وەك مرۆڤێكی سەربەرز بژیت، یاخود دەبێت ئەو بەرژەوەندیانە بخرێتە سەرووی هەموو بەهاكان باڵاكان، ئەو دەسەڵاتەی ئێستای توركیا بەرژەوەندییە مادییەكانی لە هەمووشت لاگرنگترە."
لە لایەكی ترەوە ئەنیس كالامار، ئەمینداری گشتی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند" گواستنەوەی دۆسیەی دادگاییكردنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی بۆ سعوودییە ستەمێكی ترە لەو دۆسییە، كە ماوەی سێ ساڵ زیاترە بەردەوام لە پێناو سەپاندنی دادپەروەری لە دۆسیە تێدەكۆشن، پێشتر داواكاری گشتی توركیا چەندین جار داوای هاوكاری لە دەسەڵاتدارانی سعوودییە كردووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە رەتیان دەكردەوە، هاوكاری توركیا بكەن، ئێستاش سعوودییە ناتوانێت بە دادەپەروەرانە لێكۆڵینەوە لەو دۆسیە بكات."
جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسێكی دیاری سعوودییە بوو، لە رۆژنامەكان رەخنەی توندی لە حكومەتی سعوودیە و بەتایبەت محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنیشینی ئەو وڵاتە دەگرت، لە مانگی ترشینی یەكەمی (2018) بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵگەنامەی هاووڵاتیبوونی سعوودییە سەردانی قونسڵخانەی وڵاتەكەی لە ئیستەنبوڵ كرد، لەو قونسڵخانەیە دەكوژرێت و دواتر پارچە پارچە دەكرێت، لەو كاتەوە پەیوەندی سعوودیە و توركیا بە تەواوی ئاڵۆز بووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment