وەزارەتى ئەوقاف ڕێنماییەکانى مانگى ڕەمەزانى ڕاگەیاند کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتى هەرێمى کوردستان تایبەت بە مانگى ڕەمەزان، دوو ڕێنمایى و شەرعى بڵاودەکاتەوە و دەەشڵێت، هیچ لایەنێک بۆى نییە قسە لەسەر یەکەم ڕۆژى ڕەمەزان بکات جگە لە لیژنەى باڵاى بینینى مانگ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (31/ئادار/2022) وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى لە ڕوونکردنەوەیەکى نۆ خاڵى بەناوى ڕێنماییە شەرعییەکان دەڵێت، "دیارکردنی یەکەم رۆژ و کۆتا رۆژی مانگی رەمەزان تەنها لە دەسەڵاتی لیژنەی باڵای بینینی مانگە، بۆ هیچ کەسی تر نییە لەسەر ئەم بابەتە قسە بکات."

لە ڕێنماییەکانى وەزارەتى ئەوقاف هاتووە، "تەنها لە (10/دە)شەوە کۆتاییەکانى مانگى ڕەمەزانى پیرۆز دەرگاى مزگەوتەکان کراوە دەبن تا نوێژى بەیانى بەسەرپەرشتى (پێش نوێژ و ووتارخوێنى) مزگەوت."

هەروەها وەزارەتى ئەوقاف لە ڕێنماییە ئیدارییەکانى دەڵێت، پێویستە لەسەر هەموو چێشتخانە و گازینۆ و دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان ڕێزى مانگى ڕەمەزان بگرن و هەستى ڕۆژووەوانان بریندار نەکەن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین