گوته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر: حكومه‌ت خۆى پێبژاردنى ئۆتۆمبیله‌كانى نادات
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30 ى ئادارى 2022 فازڵ حاجى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له میكانیزمى سزادان ئه‌و ئۆتۆمبیله حكومیانه كرد كه سه‌رپێچى هاتوچۆ ده‌كه‌ن و گوتى، "بە هەمان شێوەی هاووڵاتییەکی ئاسایی سزا دەدرێن، ئۆتۆمبیلى ئێمە کە هاتوچۆیە هەر سەرپێچییەک بکات بۆی تۆمار دەکرێت، بەڵام میكانیزمى پارەدانەکەی جیایە. هاوپێچی هەموو سەیارە حکومییەکان هی هەموو فەرمانگە حکومییەکان دەنێردرێتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ دابەشدەکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان هەریەکە و بۆ بەڕێوەبەرایەتی خۆی دەڕوات".
هه‌ندێك له شۆڤێرانى ئۆتۆمبیله حكومییه‌كان ئه‌ركه‌كانیان ده‌كه‌نه بیانوو بۆ خێرا لێخوڕێن، ئه‌مه له كاتێكدایه كه له زۆربه‌ى شه‌قامه‌كان ئاستى خێرایى سنووردار كراوه. گوته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى هه‌ولێر دووپاتى ده‌كاته‌وه جیا له ئۆتۆمبیله خزمه‌تگوزارییه‌كان هیچ ئۆتۆمبیلێكى تر‌ى حكومى مافى به‌كارهێنانى ئه‌و پاساوه‌ى نییه، فازڵ حاجى گوتى"تەنیا ئەوانەی (فریاگوزاری خێرا، پۆلیسی هاتووچۆ، ئەمبوڵانس) کاتێک لە ئەرکدا بن، نیشانەی خۆیان هەیە دەبێت شوتەکەی سەریان داگیرساندبێت، بۆ ئەوەی بزانرێت لە ئەرکن، ئەوە لەو کاتانە بەخشراون. ئەگەرنا دەبێت وەکو ئۆتۆمبێلی ئاسایی لێ‌بخوڕن، ئێمە پەیوەندییمان نییە بەوەی کە هی دائیرەی کارەبایە دەڵێت سرکێت لێ دەدەمەوە ئێمە پەیوەندیمان بەوەوە نییە. ئەوەی دیاریکراوە و رێگەپێدراوە لەسەر شەقام دەربچێت ئۆتۆمبێلەکانی فریاگوزاری خێران".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى حكومه‌ت پێبژاردنى سه‌رپێچیه‌كه ده‌دات یان شوفێره‌كه؟ فازڵ حاجى گوتى، "هەموو سەرپێچییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ کۆدەکرێتەوە بۆ فەرمانگەکان دەنێردرێن، لەوێ هەریەکە و بۆ فەرمانگەی خۆی واتە هی تەندروستی بۆ تەندروستی دەڕوات، ئاوەدانکردنەوە بۆ ئاوەدانکردنەوە لەوێ ئۆتۆمبیله‌كان ژمارەی خۆیان هەیە، هەر فەرمانگەیەکیش زۆربەی زۆریان دوو شۆفێریان هەیە، رۆژی سەرپێچییەکە دیاریکراوە ئەوان کاتی ئەرکەکەی خۆیان دەزانن کامە شۆفێر سەرپێچی کردووە، بڕی سزادانی پارەکە بەو شوفێره دەژمێرن كه سه‌رپێچییه‌كه‌ى كردووه".
له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى عه‌قید فازڵ حاجى گوته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى هه‌ولێر سه‌باره‌ت به ئامارى سه‌رپێچى ئۆتۆمبیله‌كانى حكومه‌ت گوتى، "لای بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ دەبێت، ئیجرائاتی حکومی ئەوان ئەوەیە ئامارەکان نایدەن".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment