سه‌در بۆ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى:  رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێوه‌ واته‌ كۆتایى وڵات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در په‌یامێك به‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ ده‌دات و ده‌ڵێ، "له‌گه‌ڵتان رێك ناكه‌وم، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێوه‌ واته‌ كۆتایى وڵات".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30ى ئادارى 2022 موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در په‌یامێكى له‌ تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رێككه‌وتن و ته‌وافووق له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ شیعه‌كان بكات

سه‌در له‌ په‌یامه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "له‌گه‌ڵتان رێك ناكه‌وم، رێككه‌وتن واته‌ كۆتایى وڵات، هیچ ته‌وافووقێك نییه‌ به‌ ته‌واوى شێوه‌كانییه‌وه‌، ئه‌وه‌ى ئێوه‌ به‌ بنبه‌ستى سیاسى ناوده‌به‌ن، ئاسانتره‌ له‌ ته‌وافووق له‌گه‌ڵ ئێوه‌ و باشترە له‌وه‌ى كێكه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ دابه‌شبكرێت. چاكه‌یه‌ك له‌ حكومه‌تى ته‌وافووقى و به‌شبه‌شێنه‌ نییه‌"

موقته‌دا سه‌در له‌ درێژه‌ى په‌یامه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ئێوه‌ چۆن له‌گه‌ڵ قه‌واره‌كان رێكده‌كه‌ون و دژى هه‌موو پێكهاته‌كانن و هاوبه‌شه‌كانن، كه‌چى هەوڵ دەدەن بیانخه‌نه‌ گرووپى خۆتان، ئه‌ى گه‌لى عێراق ئێوه‌ بۆ كاره‌ساته‌كانى رابردووتان ناگێڕمه‌وه‌، ئه‌مه‌ به‌ڵێنێكه‌ درۆى تێدا نییه‌".

ئه‌و په‌یامه‌ى سه‌در دواى ئه‌وه‌ دێت، كه‌ سێیه‌م جاره‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار شكست ده‌هێنێ، كه‌ دوو جاریان به‌هۆى ئه‌وه‌ بووه‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كان بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌یان كردووه‌.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین