هێزى ئاسمانى عێراق بۆردومانى باشوورى كه‌ركووك ده‌كه‌ن
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ى ئادارى 2022 هێزه عێراقییه‌كان ئۆپراسیۆنێكى فراوانیان به ناوى "ویستى پۆڵاین" له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى عێراق ده‌ستپێكرد بۆ راونانى پاشماوه‌ى تیرۆریستانى داعش.
سه‌باره‌ت به‌و ئۆپراسیۆنه‌ى له باشوورى كه‌ركووك به‌ڕێوه‌چووە. یه‌حیا ره‌سووڵ گوته‌بێژى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق له راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، "به‌گوێره‌ى زانیارى شانه‌ى هه‌واڵگرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگرى سه‌ربازى به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به دیاریكراوى چوار زه‌بریان له مۆڵه‌گه‌ى چه‌ته‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش وه‌شاندووه له دۆڵى شاى له كه‌ركووك".
یه‌حیا ره‌سووڵ هیچ زانیاریی تری ئاشكرا نه‌كردووه و ته‌نیا گوتوویه‌تى، "دواتر زانیارى بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه".
هه‌رچه‌نده عێراق له‌كۆتایى ساڵى 2017 به فه‌رمى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش راگه‌یاندووه، كه‌چى تا ئێستا ئه‌و رێكخراوه ده‌توانێ لە چه‌ند ناوچه‌یه‌كى وه‌ك دیاله، سه‌لاحه‌دین، كه‌ركووك، مووسڵ، ئه‌نبار كرده‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام بدات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment