گۆڕان گفتوگۆ لەسەر بژاردەى کشانەوە لە حکوومەتى هەرێم دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

رێکخەری ژووری پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕان، دەربارەى کشانەوەى حیزبەکەیان لە حکوومەت دەڵێت، جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان لە گفتوگۆیەکى قووڵ دایە.

کاردۆ محەممەد، رێکخەری ژووری پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕان، سەبارەت بە ئەگەرى کشانەوەى تیمى گۆڕان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەرووداوى ڕاگەیاند، جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان لە گفتووگۆدان بۆ بڕیاردان لەسەر کشانەوە یاخود مانەوەى گۆڕان حکومەت، گوتی، وە ئەگەر بە قازانجی خەڵکی کوردستانی بزانین، بەڵێ دەکشێینەوە.

کاردۆ محەمەد، نەیشاردەوە جەماوەر و لایەنگرانى بزووتنەوەى گۆڕان، بەشداریکردنى بزووتنەکەوەیان لە حکوومەت بە هەڵەى دەزانن و پێیانوایە گورزێکى گەورەى لە گۆڕان داوە.

ئەو ئاماژەى بەوەشکرد، گۆڕان پێش دانى هەر بڕیارێک لێکۆڵینەوەى ورد دەکات و هەروەک دەشڵێت، هەموو هێزێکی سیاسی لە هەر هەڵوێست وەرگرتنێکدا پێویستە خوێندنەوەی بۆ بکات و بزانێت کاریگەری چییە ئەو کشانەوەیە، ئەو کاتە بڕیارەکە شێوازێک وەردەگرێت کە زانستییە و هەڕەمەکی نییە.

ئەم قسانەى کاردۆ محەممەد لە کاتێکدا، پێشتر بەپێى دەزگا مێدیاییەکانى نزیک لە گۆڕان ڕایانگەیاندبوو، ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان نیگەران، کە لە پارێزگاى سلێمانى وک پێویست بڕیارەکانى جێبەجێ ناکرێ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین