ده‌وڵه‌تى یاسا : نابێت په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌ ده‌ست یه‌ك لایه‌نه‌وه‌ بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عالیه‌ نوسه‌یف په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا باس له‌ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى سیاسى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، "ناكرێت په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌ ده‌ست یه‌ك لایه‌نه‌وه‌ بێت".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27ى ئادارى 2022 عالیه‌ نوسه‌یف په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌سه‌ر دواخستنى دانیشتنى دوێنێى په‌رله‌مانى عێراق كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار، راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. تێیدا ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى له‌ دانیشتنى دوێنێ روویدا سه‌ركه‌وتنى هیچ یه‌كێك له‌ لایه‌نه‌كان نه‌بوو، به‌ڵكو زیانێك بوو بۆ گه‌لى عێراق".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا باس له‌ چاره‌سه‌رێك ده‌كات و پێیوایه‌ نابێت ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن به‌ ده‌ست یه‌ك لایه‌نه‌وه‌ بێت، عالیه‌ نوسه‌یف ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر لایه‌نێك ئاره‌زوو ده‌كات له‌ ده‌سه‌ڵات بێت، له‌سه‌ریه‌تى واز له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی و لیژنه‌كانى بهێنێ، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى دروست چاودێرى بكرێت، ماقووڵ نییه‌ خۆى یه‌ك لایه‌ن بێت له‌ یه‌ك كاتدا ده‌سه‌ڵاتدار و نه‌یاریش بێت".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ده‌بێت ته‌واوى لایه‌نه‌كان بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن بگه‌ڕێنه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین