وەزارەتى کارەبا لەسەر پێدانى کاتژمێرەکانى کارەباى نیشتیمانى روونکردەوە دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە مانگى نیسانى داهاتوو پێدانى کارەباى نیشتیمانى زیاد دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (27/ئادار/2022) ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت و لە مانگی نیسان، 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە."

ئومێد ئەحمەد، لە لێدوانێکى دا لە هەژمارى فەرمى وەزارەتى کارەبا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک  گووتى، "لە کاتی ئێستادا، ماوەکانی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە نێوان (10) بۆ (12) کاتژمێرە" لەڕۆژیکدا.

سەبارەت بە ئاستى بەرهەمهێنانى کارەبا ئیستا دەشڵێت، بەرهەمهێنانی ئێستای کارەبا 3200 مێگاواتە، هەروەها خواست لەسەر کارەبا 5950 مێگاواتە." 

ئەو زیاتر روونیکردەوە، "هەندێ یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەهۆی چاکسازییەوە لە کار کەوتوون و لە مانگی نیسانی داهاتوو دەکەونە کار."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین