دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق دواخرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ ئاماده‌بوونى 202 په‌رله‌مانتار دانیشتنى ئاسایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستیپێكرد، بڕگه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان بۆ كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌ى زیاد كرد و دواتر دانيشتنەکە دواخرا

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26ى ئادارى 2022 دانیشتنى ئاسایى په‌رله‌مانى عێراق به‌ ئاماده‌بوونى 202 په‌رله‌مانتار ده‌ستیپێكرد. هه‌ر چه‌نده‌ بڕیار بوو دانیشتنه‌كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق بێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و رێژه‌ ئاساییه‌ ته‌واو نه‌بووه‌ كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار پێویسته‌، كه‌ ئه‌ویش ده‌بێت 220 په‌رله‌مانتار بێت.

به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوێك كه‌ فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، په‌رله‌مان ده‌نگدانى بۆ هه‌ڵبژاردنى لیژنه‌ى دارایى بۆ كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌ى زیاد كردووه‌. جیا له‌مه‌یش خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاساى پاڵپشتى له‌ناكاوى ئاسایشى خۆراك و گه‌شه‌پێدان ده‌كات.

دواتر كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى بۆ رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو به‌ بڕیارى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دواخرا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوویش دانیشتنى په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار بكرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین