موحسین عوسمان: سیاسەتکردنی یەکێتی و پارتی لەم بابەتە واقیعی نییە
نوچەنێت-تایبەت
ئەمڕۆ شەممە( 26/ئازار/2022) موحسین عوسمان ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عیراق، سەبارەت بە پێشبینییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێکدا بە نوچەنێتی راگەیاند: ئەوەی ئێستا لە پەرلەمانی عیراق دەگوزەرێت هۆکارەکەی ناکۆکی قوڵی نێوان هەرسێ ماڵە، ئەوە لەم بابەتەو بابەتی دیکەش رەنگ دەداتەوەو کێشەی دیکە دروست دەکات.
موحسین عوسمان جەخت لەوە دەکاتەوە، کە کورد زیانمەندی یەکەم دەبێت لە تۆخکردنەوەی ئەم ناکۆکییە، چونکە دەزانین لە پشت پەردە ئێران و ئەمریکا رۆڵیان لەم ناکۆکییانەدا هەیەم بە تایبەتیش ئێران، پێشموانییە هیچ کوتلەیەکی شیعە تا کۆتایی دژی ئێران بێت چونکە زۆر سەخت دەبێت. ئەوەی ئێستاش هەیە رەنگە بۆ کۆکردنەوەی دەنگە ناڕازییەکانی دژ بە ئێران بێت.
ئەو ئەندامەی پێشوی پەرلەمان رایوایە، ئەو ناکۆکییانەی کە لە ناوماڵی کورد هەیە و سیاسەتکردنی حزبەکانی ئێمە واقیعبینانە نییە و دوارۆژی ئەمجۆرە لە سیاسەتکردنیش دیارنییە، چونکە ئەوەی ئیستا هەیە رەنگە لە بەرژەوەندی حزبەکان بێت بەڵام لە بەرژەوەندی نەتەوەیی کوردنییە، دواجار دەبێت یەکێتی و پارتی پێکەوە رێککەوتن بکەن. بە پێچەوانەوە باجەکەی بۆ بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان قورس دەبێت.
سەبارەت بە ئەگەرەکانی سەرنەکەوتنی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان موحسین عوسمان دەڵێت: ئەگەر دیسان دانیشتنەکە سەرکەوتوو نەبێت ئەگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن هەیە، لەو حاڵەتەدا دیسان گروپ و حزبە سیاسییەکان دەکەونەوە دژایەتی نەخوازراو-و رەنگە تا تێکچوونی دۆخی عیراق بڕوات.
لە بارەی دوارۆژی یەکێتی و پارتی لەم ململانێیەدا موحسین عوسمان پێیوایە: یان دەبێ کاتی زیاتریان هەبێت تا لە مەترسییەکان تێبگەن، یانیش فشاریان لەسەر دروستبکرێت بۆ رێککەوتن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment