موقتەدا سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

به‌ بۆنه‌ی راگه‌یاندنی کوتله‌ی هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتمان، موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا پیرۆزبایی له‌ گه‌لانی عێراق دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 23/ئازار/2022) رەوتی سەدر، پارتی دیموکراتی کوردستان و سیادەی سوننە، هاوپەیمانێتییەکی نوێیان بە ناوی هاوپەیمانی رزگاری نیشتیمانی راگەیاند.

موقته‌دا سه‌در رێبەری رەوتی سەدر له‌ تویتێکدا نوسیویه‌تی: پیرۆزبایی له‌ گه‌لی عێراق ده‌که‌م به‌ بۆنه‌ی راگه‌یاندنی کوتله‌ی زۆرینه‌ و  ناوی پاڵێوراوانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.

موقتەدا سەدر، دروستبوونی ئەم هاوپەیمانێتییە بە دەستکەوتێکی بێوێنە وەسف دەکات و نوسیویەتی: ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتووه‌، ده‌ستکه‌وتێکی بێوێنه‌ و گرنگه‌ بۆ رزگارکردنی نیشتمان. هیوادارم بێ دواکەوتن، پێکهێنانی حکومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی پێکبێت. هەروەها هۆشداری دەدات لە دووبارەبوونەوەی کارەساتی پێشو.

بڕیاره‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، دانیشتنی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری نوێی عێراق به‌ڕێوه‌بچێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین