پارتى شاندێکى مەکتەبى سیاسى دەنێرێتە بەغدا کوردستانی

نوچەنێت:

شاندێکى باڵاى پارتى ئەمڕۆ گەیشتنە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییە شیعى و سوننەکان، لە بارەى بەربژێرى پۆستى سەرۆک کۆمار و دروستکردنى پشتیوانى زیاتر لە کاندیدەکەى پارتى.

ئەمڕۆ ئەمڕۆ چوارشەممە (23/ئادار/2022) سەباح سوبحی، پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا، چوونى شاندێکى مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیى بۆ رووداو پشت ڕاستکردەوە.

شاندەکەى پارتى، کە بە سه‌رۆكایه‌تیی فازڵ میرانییە، هەر یەک لە جه‌عفه‌ر ئیمینكی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، نازه‌نین وسو، ئەندامی سەرکردایەتی و عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی ئەندامی شاندەکەن، وا بڕیارە پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان تاوتوێ بکەن.

لەلایەکى ترەوە بەپێى لێدوانەکەى سەباح سوبحى، رێبەر ئەحمەد، کاندیدى پارتى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق، لە دوێنێیەوە لەگەڵ فراکسیۆنەکان لەسەردانیشتنەکەی (26)ی ئادارى پەرلەمانى عێراق دەستى بە کۆبوونەوەکانى کردووە، هەروەها لەکەڵ لایەنە سیاسییەکانى عێراق لەوانە چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆدەبێتەوە و باسی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی خۆی دەکات ئەگەر وەک سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا.

جێگەى ئاماژەپێدانە، پێشتر سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (26/3/2022)ى بۆ دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى عێراق دیارى کردبوو.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین