پەرلەمانى کوردستان داواى سزادانى سەناى مام یوسف دەکات رەنگاورەنگ

نوچەنێت:

لیژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، لە راگەیێندراوێکدا لە بارەى قسەکانى سەناى مام یوسف بەرامبەر شەهیدانى پارێزگاى هەڵەبجە و خەڵکى ئەو پارێزگایە، "بە توندى ئیدانەى دەکات."

ئەمڕۆ سێشەممە (22/ئادار/2022) لیژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەتوندی ئیدانەی هەر گوتە و کردەوەیەک دەکەین کە قوربانیدان و ئازارەکانی کەس و کاری شەهیدان لەبەرچاو نەگرێت و ببێتە هۆی لەکەدارکردنی شکۆیان."

لیژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدەکات، "هەر ستایشکردنێکی ئەو تاوانبارانەی کە تاوانەکانی جینۆسایدی ئەنفال و کیمیابارانی گەلی کوردستانیان ئەنجامداوە بەهەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە."

هەروەک داواش دەکات، "پێویستە رێکاری یاسایی بگیرێتەبەر و سزای هەر کەسێک بدرێت کە بەم شێوەیە سنووری پیرۆزییەکان دەبەزێنن"

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوەکەى لێژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان:

ئێمە وەک لیژنەی شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، بەتوندی ئیدانەی هەر گوتە و کردەوەیەک دەکەین کە قوربانیدان و ئازارەکانی کەس و کاری شەهیدان لەبەرچاو نەگرێت و ببێتە هۆی لەکەدارکردنی شکۆیان، هاوکات هەر ستایشکردنێکی ئەو تاوانبارانەی کە تاوانەکانی جینۆسایدی ئەنفال و کیمیابارانی گەلی کوردستانیان ئەنجامداوە بەهەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە.

پێویستە رێکاری یاسایی بگیرێتەبەر و سزای هەر کەسێک بدرێت کە بەم شێوەیە سنووری پیرۆزییەکان دەبەزێنن، چونکە لای خەڵکی کوردستان خوێنی شەهیدان و کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفالکراوان ناسنامەی گەلەکەمانن و هێڵی سوورن، هاوکات سوپاسی دەسەڵاتی دادوەری و هێزی پۆلیس دەکەین کە جوامێرانە دەسبەکاربوون و تۆمەتباریان دەسگیرکرد، داواش لە دادگای بەڕێز دەکەین دوایی ئیدانەکردنی تۆمەتبار ئەگەر تاوانەکەی بەسەردا یەکلایی بووەوە، بە سزای دادپەوەرانەی خۆی بگەیەنێت.

لێژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان

22 – 3 - 2022

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین