پێشمەرگەیەکى دێرین لە نۆرەى وەرگرتنى مووچە گیانى لەدەستدا کوردستانی

نوچەنێت:

پێشمەرگەیەکى دیرێنى تەمەن (58) لەکاتى نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنى مووچەى مانگانەى خانەنشینى لە بانکێکى سۆران تووشى جەڵتەى دڵ دەبێت و کۆچى دوایی دەکات.

ئەحمەد عەزیز، پێشمەرگەى دێرینى خانەنیشیکراون، دواى ئەوەى دوێنێ بەیانى زوو سەردانى بانکى سۆران دەکات بۆ وەرگرتنى مووچەى خانەنشینییەکەى، لەبەردەم بانک بارى تەندروستى تێکدەچێت و دواى گەیاندنى بۆ نەخۆشخانەى فریاکەوتنى سۆران گیان لەدەستدەدات.

هەر سەبارەت بە چۆنیەتى تێکچوونى بارودۆخى تەندروستى، خدر عەزیز، براى ئەحمەد عەزبز بە روودواى ڕاگەیاند،  دوای نوێژی بەیانی چووینە بانک، نزیکەی سێ کاژمێر نۆرەمان گرت، قەرەباڵخییەکی زۆر هەبوو و براکەم لە ناکاو تەندروستى تێکچوو،  لەکاتی چوونیان بۆ بانک هیچ کێشەیەکی نەبووە.

جێگەى ئاماژەپێدان، مردنى ئەو خانەنشینە سێیەم حاڵەتى گیان لەدەستدان دادەنرێت، کە لە دابەشکردنى مووچەى خانەنشینانى سەربازیى و مەدەنى تۆمارکرابێت، هەر دوێنێ یەکشەممە (20)ـى ئادارى (2022) دوو هاووڵاتى دیکە لە کاتى نۆرەگرتن بۆ ورەگرتنى مووچەى خانەنشینى لە سلێمانى گیانیان لەدەستدا. 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین