وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەکات کوردستانی

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە راگەیێندراوێکدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز ئاراستەی ئەو گەلانە دەکات کە یادی نەورۆز دەکەنەوەو هیوای نەورۆزێکی خۆش بۆ هەموان دەخوازێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 20/ئازار/2022) ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە راگەیێندراوێکدا پیرۆزبایی جەژنی نەورزۆ دەکات و هیوای نوێبوونەوەی هەموان لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار دەخوازێت. 

لە راگەیێندراوەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکاداهاتووە: بەناوی وەزارەتی دەرەوە، هیوای نەورۆزێکی خۆش بۆ هەموو ئەوانە دەخوازم کە لە سەرتاسەری جیهان ئاهەنگدەگێڕن. لە ئەمریکا بن یان لە ئێران، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لە ناوەڕاست و باشوری ئاسیا، لە ئەوروپا و لە هەرشوێنێکی جیهان بن، هیوا دەخوازین ئەم رۆژە نوێیە لەشساخی و دڵخۆشی و دەرفەت بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندی واتادار لەگەڵ دۆست و ئازیزان بەدوای خۆیدا بهێنێت.

هیوادارین هەموو لایەک نوێ ببنەوە بەو وزەی وەرزی بەهار لەگەڵ خۆیدا دەیهێنێت. نەورۆزتان پیرۆز.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین