نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە هەواڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای ئافرەتانی رزگاربووی ئێزدی دەستی داعش، پەیامێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە"بەبۆنەی پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای ئافرەتانی ڕزگاربووی ئێزدييه‌وه‌ له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سوپاسی هەموو فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق دەكەم. ئەوە هەنگاو و دەستپێكێكی گرنگە بۆ قەرەبووكردنەوەی خوشك و برایانی ئێزدیمان و دڵنیاییدان لە بایەخدان بە پاراستن و ژیانیان".

 رۆژی رابردوو(١-٣-٢٠٢١) ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پرۆژه‌یاسای رزگاربوانی ئێزدی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سه‌ندكرا كه‌ لە (٧ی نیسانی ٢٠١٩) له‌سه‌ر فه‌رمانی راسته‌وخۆی به‌رھه‌م ساڵح سەرۆککۆماری عیراق، ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرابوو. ئامانج له‌م یاسایه‌، قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی مادی و مه‌عنه‌وی ژنانی رزگاربووی دەستی داعش و سه‌رپه‌رشتیكردنیان و دابینكردنی ژیانێكی باشتر و دووباره‌ تێكه‌ڵبونه‌وه‌یانە به‌كۆمه‌ڵگه، هەروەها گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یانە. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم پەیامەدا وەێڕای دەستخۆشی لە سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عیراق داوادەکات" داوا دەكەین بە شێوەیەكی خێرا ده‌ست بە جێبەجێكردنی هەموو خاڵەكانی ناو یاساكە بكرێت، چونكە بارودۆخی هەموو ئافرەتە ڕزگاربووە ئێزدییەكانمان و منداڵ و خێزانەكانیان پێویستی بە هاوكاريی خێرا و هەمەلایەنەیه‌". لە ساڵی ٢٠١٤وە نوسینگەیەک بە ناوی( نوسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزدی دەستی داعش) بۆ رگارکردنی رفێندراوانی ئێزدی دەستی داعش، کرایەوە. ئەم نوسینەگەیە راستەوخۆ سەر بە نوسینگەی نێچێرڤان بارزانییە، توانیویانە تا ئێستا (٣,545) ئافرەت و پیاو و منداڵی ئێزدی ڕزگار بكەن. سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بە پەسەندکردنی ئەم یاسایە دەڵێت" خوشك و برايانى ئێزدى دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ وەك ئەركی خۆمان بە هەموو شێوەیەك بەردەوام دەبین بۆ ڕزگاركردن و ئاشكرابوونى چاره‌نوسى ئەو (٢,768) ئێزدیەی تا ئێستاش ونن". سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان، بارزانی جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتننامەی شنگال بە چارەسەر دەزانێت"خوشك و برایانی ئێزدی دووچاری كۆمەڵكوژییەكی زۆر گەورە و وەحشیگەرییەكی زۆر بوون بە ڕفاندنی ئافرەتان و منداڵانیان و كۆمەڵكوژكردنی پیاوەكانیان، سەرەڕای وێرانبوونی زۆربەی دەڤەری شنگال و دەربەدەربوونی زۆربەی خەڵكی ئێزدی كە بێگومان ئەوەش پێویستی بە ئاوەڕدانەوە و بڕیاری زیاترە بۆ ئەوەی هەموو ئێزدی دڵنیا بن كە دەتوانن بە دڵنیاییەوە بگەڕێنەوە ناوچەكانیان و دەستی ئاوەدانكردنەوە و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان دەگاتە ناوچەكەیان، هەنگاوی گرنگیش بۆ ئەو مەبەستە جێبەجێكردنی هەموو خاڵەكانی ڕێككەوتننامەی شنگالە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین