پۆلیسى سلێمانى: ئەو تۆمەتبارەى هەڵیكوتابووە سەرماڵی براكەی دەستگیرکرا
نوچەنێت:
پۆلیسى سلێمانى ڕایدەگەیێنێت، ئەو تۆمەتبارەى هەڵیکوتابووە سەرماڵى براکەى لە گەڕەکى کوردستان لە سلێمانى و تەقەى کردبوو، دواتریش هەڵاتبوو دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ شەممە (19/ئادار/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، "مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەڵیكوتابووە سەرماڵی براكەی و تەقەی كردبوو دواتر هەڵاتبوو."
پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، تۆمەتبار (م ، أ ، ع ) دواى ئەوەى هەڵدەکوێتەسەر ماڵى برایەکى و تەقە دەکات، دواتر هەڵدێت، " دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەر لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دەستیپێكردوو سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچەو ئۆتۆمبێلێكدا كە بەتۆمەتبار بووە ."
هەروەک لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، " لەئێستادا تۆمەتبار (م ، أ ، ع ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 431 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە ."
.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment