وەزارەتى دارایى کاتى دابەشکردنى مووچەى سەرجەم وەزارەتەکانى ڕاگەیاند کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لیستى دابەشکردنى مووچەى مانگى شوباتى سەرجەم وەزارەت و دەستەکانى ڕاگەیاند، بڕیاریشە تا ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو کۆتایی بەدابەشکردنى مووچەى مانگى دوو بهێندرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (17/ئادار/2022) بەپێى ئەو خشتەیەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى بڵاویکردۆتەوە، سبەى ڕۆژى هەینى (18-3-2022)، مووچەى وەزارەتى پەروەردە، کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى، ئەوقاف، ئەنجوومەنى ئاسایش و دەزگاى ئاسایش، هەشت دەزگا و دەستە دابەشدەکرێت.

بەپێى خشتە نوێیەکەى وەزارەتى دارایى، ڕۆژى شەممە (19)ـى ئادارى (2022)، مووچەى هەریەک لە وەزارەتەکانى، سامانە سروشتییەکان، پلاندانان، بازرگانى و پیشەسازى، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، خوێندنى باڵا، شارەوانى و گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕۆشنبیرى و لاوان، گواستنەوە و گەیاندن، کارەبا دابەش دەکرێت.

دەشڵێت، ڕۆژى یەکشەممە (20)ـى ئادارى (2022) مووچەى سێ سەرۆکایەتییەکە، خانەنیشنى پێشمەرگە و مەدەنى دابەش دەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین