قەدەغەى گشتى لە شنگال ڕاگەیێندرا کوردستانی

نوچەنێت:

بە بڕیارى فەرماندەیى ئۆپراسیۆنەکانى ڕۆژئاواى دیجلە، ئەمڕۆ لەسنوورى تەواوى شنگال قەدەغەى هاتووچۆ بۆ دانیشتوانى ئەو دەڤەرە ڕادەگەیێندرێ، جگە لە حاڵەى مرۆیى و تەندروستى نەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (17/ئادار/2022) بەپێى بڕیارێکى فەرماندەیى ئۆپراسیۆنەکانى ڕۆژئاواى دیجلە، بەڕێوەبەڕایەتیى گشتى پۆلیسى شگال، دەقەى هاتووچۆى لە شنگاڵ ڕاگەیاند، ماوەکەش لە (12)ـى شەو تاوەکو (6)ـى ئێوارە بەردەوام دەبێت.

بەپێى ڕاگەیێندراوى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى شنگال، بڕیارى قەدەغەى گشتى هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان، حاڵەتەکانى مرۆیى و تەندروستى ناگرێتەوە. 

بەپێى زانیارییەکان، هۆکارى ڕاگەیاندنى قەدەغەى گشتى هاتووچۆ، دەگەڕێتەوە بۆ خراپى و تێکچوونى بارودۆخى ئەمنى شنگال، کە چەندین گرووپى جۆراجۆر لە شنگال بارەگاى سەربازییان هەیە، هەر بۆیە پۆلیسى شنگال دەشڵێت، هەر کەسێک قەدەغەى گشتى بشکێنى رێکارى یاسایی بەرامبەرى دەگرینەبەر.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین