دڵى نایه‌ كارى ناوماڵ به‌ رۆناڵدۆ بكات رەنگاورەنگ

ئاماده‌كردنى: سیهام میران

جۆرجینا رۆدریگز هاوژینى كریستانۆ رۆناڵدۆ له‌ دیمانه‌یه‌كدا هه‌ندێك نهێنى ژیانى خۆى و رۆناڵد ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، رێگه‌ نادات رۆناڵدۆ كارى ناوماڵ بكات.

به‌شێكى دیمانه‌كه‌ى جۆرجینا له‌ رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئاخۆ ئه‌ستێره‌ى به‌ناوبانگى تۆپى پێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ كارى ناوماڵ ده‌كات، جۆرجینا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ته‌واوى ئه‌ركه‌كانى ناوماڵ و په‌روه‌رده‌كردنى منداڵه‌كان خۆى ده‌یگێرێ.

جۆرجینا ده‌ڵێ، "من پێی دەڵێم ئاگات لە خۆ بێت و خۆت تەرخان بکە بۆئەوەی باشترین بێت و زیاتر بەرەو پێش بچیت لە کارەکانتدا"

جۆرجینا پێیوایه‌ له‌برى ئه‌وه‌ى رۆناڵدۆ به‌ ورده‌كاریى ناوماڵ خه‌ریك بكرێت، ئه‌وا پێویسته‌ به‌دواى په‌رۆشییه‌ مه‌زنه‌كه‌ى، جۆرجینا ده‌ڵێ، "زۆر دادپەروەرانەیە تیشك بخەیتە سەر سۆزە مەزنەکەی"

مه‌به‌سته‌ى به‌هره‌ى رۆناڵدۆیه‌ له‌ یاریكردن. بۆیه‌ چه‌ند جارێك دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رێگه‌ نادات ئه‌و هاوكارى بكات وته‌نانه‌ت ده‌شڵێ، خۆم هه‌ندێك جار كارى چێشتلێنان ده‌كه‌م هه‌رچه‌نده‌ چێشتلێنه‌ریش له‌ ماڵه‌كه‌مان هه‌یه"‌.

باسى ئه‌وه‌یش ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ى به‌ناوبانگ بیر له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ فه‌رمى هاوسه‌گیرى بكه‌ن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین