سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەرەوەى قەتەر کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە یەکەم ڕۆژى کۆڕبەندى دیپلۆماسیى ئەنتاڵیا شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر کۆبوونەوە و دوایین پێشهاتەکانى دۆخى ئۆکراینا تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ هەینى (11/ئادار/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەشداریکرد له‌ كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسیى ئانتالیادا، هەروەها ئاماده‌ى ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌ بوو.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە یەکەم ڕۆژى کۆڕبەندەکەدا لەگەڵ شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر کۆبووەوە.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا "دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئۆكراینا و كاریگه‌رییه‌كانى شه‌ڕ و لێكه‌وته‌كانى، په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى ئه‌فغانستان و ناوچه‌كه‌یان به‌گشتى تاوتوێ كرد."

جێگەى ئاماژەپێدانە ئەمڕۆ کۆڕبەندى دیپلۆماسیى ئەنتاڵیا دەستیپێکرد و ماوەى سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئەمڕۆش چەندین سەرۆک و سەرکردەى باڵا وتاریان پێشکەشکرد، تەوەرەى سەرەکى شەڕى نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین