وەزارەتی بازرگانی عیراق: پارە و ئازوقە بۆ هاوڵاتییان دابین دەکەین کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کدا بڕیاریدا له‌ سه‌ر پێدانی به‌شه‌ خۆراک بۆ مانگی ره‌مه‌زان و دابینکردنی بڕێک پاره‌ بە هاوڵاتییان.

ئەمڕۆ چوارشەممە(9/ئازار/2022 ) محه‌مه‌د حه‌نون، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند: وه‌زاره‌ت کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ پرسی کۆنتڕۆڵکردنی نرخی زه‌یت له‌ ته‌واوی پارێزگاکانی عێراق ئه‌نجامدا، تێیدا بڕیاری زیادکردنی زەیتی بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی دا.

گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق ئەوەشی راگەیاند: وه‌زاره‌تی بازرگانی پلانێکی پێشکه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی خۆراکی عێراقی کردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا په‌سه‌ندی بکات. پلانه‌که‌ بریتییه‌ له‌ پاڵپشتی هاووڵاتیانی عێراقی به‌ دابینکردنی ئازوقه‌ و بڕێک پاره‌.

هاوکات هەواڵی دابینکردنی بەشەخۆراکی مانگی رەمەزانی هاوڵاتییانی راگەیاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین