ئەنجوومەنى وەزیران ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزیرانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەى هەفتانەى دا، "پوختەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابوری ژمارە (5) لە ڕۆژی 5ی ئاداری 2022 تایبەت بە پەسەندکردنی ڕاپۆرتی لیژنەی پێداچوونەوەی ڕسوومات" تاوتوێ دەکات."

ئەمڕۆ چوارشەممە (9/ئادار/2022)، فەرمانگەى میدیا و زانیارییەکان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات." بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى فەرمانگەى میدیا و زانیارى لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس:

- خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 28ی شوباتی 2022 سەبارەت بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕالی تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان.

- خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابوری ژمارە (5) لە ڕۆژی 5ی ئاداری 2022 تایبەت بە پەسەندکردنی ڕاپۆرتی لیژنەی پێداچوونەوەی ڕسوومات.

- خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەبارەت بە لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکڕانیا لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان و گەنم.

- بابەتی دەستی کاری بیانی لە هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی جێگرتنەوەیان بە دەستی کاری خۆماڵی. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین