ئه‌ركێك له‌ وه‌زیرى نه‌وت سه‌ندرایه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى دا ئه‌ركى به‌ڕێوه‌بردنى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشیتمانى له‌ وه‌زیرى نه‌وتى عێراق بسه‌نرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌شتى ئادارى 2022 به‌ڵگه‌یه‌ك له‌ ماڵپه‌ڕه‌ عێراقییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ واژووى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆك په‌رله‌مانى له‌سه‌ره‌. له‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا بڕیار دراوه‌ ئه‌ركى به‌ڕێوه‌بردنى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتیمانى له‌ وه‌زیرى نه‌وت بسه‌ندرێته‌وه‌.

له‌ ناوه‌ڕۆكى نووسراوه‌كه‌ هاتووه‌، بڕبار دراوه‌ بڕگه‌ى سێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ ژماره‌ى 109ى ساڵى 2020 پووچه‌ڵ بكرێته‌وه‌ كه‌ وه‌زیرى نه‌وت راده‌سپێرێت به‌ ئه‌ركى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى نیشتیمانى نه‌وت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌ركه‌كه‌ى خۆى. كه‌ ئه‌مه‌یش دژ به‌یه‌كێك دروست ده‌كات به‌گوێره‌ى یاساى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشیتمانى ژماره‌ چوارى ساڵى 2018 .

له‌ نووسراوه‌كه‌دا دووپاتیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ ئه‌م بڕیاره‌ى په‌رله‌مان له‌ دانیشتنى دووه‌مى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان له‌ 28ى شوباتى 2022 دراوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین