مەسرور بارزانى: بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی نادەستوورییە و پێشێلکردنی مافەکانی گەلی کوردستانە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ شاندێکى ئەنجوومەنى بازرگانى ئەمەریکا –  کوردستان، جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و حکوومەتى عێراق لە سەر بنەمای دەستوور دەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (8/ئادار/2022)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ شاندێکی ئەنجوومەنى بازرگانى ئەمەریکا- کوردستان و نوێنەری ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمەریکی کۆبووەوە.

مەسرور بارزانى، لە هەژمارى خۆی لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک دەربارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، "تیشکمان خستەسەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان، کە ئامانجی سەرەکیمان هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووری بەهێزە لە هەرێمی کوردستان. "

‎سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا دەشڵێت، "جەختمان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور کردەوە. هەروەها دووپاتمان کردەوە کە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەربارەی یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نادەستوورییە و پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستانە و لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراقیشدا نییە." 

ئەو زیاتر ڕوونیدەکاتەوە، "ئێمە بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانمان نابین، لە هەمانکاتدا بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ و دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی بنەڕەتی و دەستووری بۆ کێشەکان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین