وه‌زاره‌تى نه‌وت داواى گرتنى ژنه‌ په‌رله‌مانتارێك ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق داواى گرتنى زه‌هره‌ بوجارى په‌رله‌مانتارى فه‌تح له‌ فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌كات، به‌هۆى تێوه‌گلانى له‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌شتى ئادارى 2022 فه‌رمانگه‌ى یاسایى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ نووسراوێكدا داوا له‌ فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌كات، په‌رله‌مانتارێكى فه‌تح كه‌ ئافره‌ته‌ به‌ ناوى "زه‌هره‌ بوجارى" ده‌ستگیر بكات. 

به‌گوێره‌ى فه‌رمانێكى گرتن كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق و سه‌رۆكایه‌تى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى به‌سرە و دادگاى تایبه‌ت به‌ گه‌نده‌ڵى ده‌رچووه‌، چونكه‌ ناوبراو پێگه‌ى یاسایى خۆى به‌كارهێناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى فێڵ له‌ كۆمپانیاى نه‌وتى به‌سره‌ بكات.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ رایكردووه‌، بۆ وه‌زاره‌تى نه‌وت داوا له‌ هه‌موو دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورییه‌كان ده‌كات هاوكار بن له‌ گرتنى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌.

لە راپۆرتى رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى هاتووە عێراق له‌ ریزى وڵاتانى هه‌ره‌ گه‌نده‌ڵه‌ و ریزبه‌ندییه‌كه‌ى یانزه‌مینه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین