پۆلیسى هەولێر لەسەر ئەو گەنجەى لە شەقامى (150) کوژرا ڕاگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر لەسەر کوژرانى ئەو گەنجێک لەسەر شەقامى (150) مەترى ڕاگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، کوژراو هەوڵى دەستدرێژى داوە بۆ سەر ئافرەتێک.

ئەمڕۆ سێشەممە (8/ئادار/2022)، بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "رۆژی یه كشەممە رێکەوتی 6-3-2022 کاتژمێر (9)ی شەو پۆلیسی هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە شەقامی 150م نزیک بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و بانکی منارە، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (صادق عبدالخالق جمال)کوژراوە لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای ئەکسێنت." 

لە درێژەى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هەروەها هاولاتیەکی ئافرەتی لەگەڵ بووە بەناوی (ا.ا.م)پاش ئەنجامدانی لێکۆلینەوە سەرەتایەکان دەرکەوت کەوا کوژراو هەوڵی دەستدرێژی داوە بۆ سەر کچەکە و ئەویش داوای یارمەتی و بەهاناوەچوونی کردووە، دواتر پاسەوانەکانی بانکی منارە کە سەر بە هێزەکانی زێرەڤانین گەیشتونەتە لای ئۆتۆمبێلەکە بۆ بە هاناوەچونی کچەکە بەڵام شوفێرەکە ویستویەتی رابکات لەئەنجامدا تەقەکراوە و بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی شوفێرەکە."

پۆلیسى هەولێر دەشڵێت، "هەردوو تۆمەتبار خۆیان ڕادەستی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کرد وه تۆمەتباران و کچەکەش لەلای هێزەكانى پۆلیس لەژێرلێکۆلینەوەن وه راگیراون به بریارى دادوه رى لێكولینەوه به پێ ی ماده ى٤٠٥ له یاساى سزادان."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین