پۆلیسى سلێمانى: بەتۆمەتی برینداركردنی براكەی و هەڕەشکردن لە دایکى تۆمەتبارێك دەستگیركرا کوردستانی

نوچەنێت:

بەرێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى ڕایدەگەیێنێت، مەفرەزەكانمان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەچەكی جۆری دەمانچە هێرشیكردبووە سەر براكەی و تەقەی لێكردبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە (6/ئادار/2022)، پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، دوای ئەوەی مەفرەزەكانمان ئاگاداركرایەوە لەبوونی ڕوداوێكی تەقەكردن، مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دوای لێكۆڵینەوە زانرا كە "تۆمەتبارێك بەچەكی جۆری دەمانچە تەقەی لەبراكەی كردووەو برینداری كردووەو دواتر هەڵاتووە."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى سلێمانى، دواى دۆزینەوەى شوێنى تۆمەتبار، دوانراوە لە ماوەى (24) کاتژمێر تۆمەتبارەكە لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلێک و چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو.

پۆلیسى سلێمانى دەشڵێت، "لە ئێستادا تۆمەتبار (ن ، ع ، ع ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی (405 - 31) لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا، هەروەھا بەتۆمەتی هەڕەشكردن و ئازاردانی دایكی و خوشكێكی و زاوایەكی سكاڵای لەسەر تۆماركراوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین