سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: جەخت لەچارەسەرکردنى کێشەکان بە گفتوگۆ لەگەڵ عێراق دەکەینەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (3/ئادار/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئێریك شۆڤالیێ، باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له عیراق، گفتوگۆیان له بارەى په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌رفه‌ته‌كانى بره‌ودان به هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان كرد.
سەرۆکایەتیى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ستایشى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ڕۆڵى فه‌ره‌نسا و بایه‌خدانى به عیراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه به‌تایبه‌تى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا."
سەبارەت بە مەترسییەکانى و ڕووبەڕووبوونەوەى داعش زیادبوونى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانى چ له عیراق و چ له سووریا كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى جددییه له‌سه‌ر ئاشتى و سه‌قامگیرى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو، هەروەها "تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پشتگیریى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش كرده‌وه."
دۆخى ئێزدییه‌كان و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وى شه‌نگال، قه‌یرانى سیاسى له عیراق دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان، بڕیاره‌كانى دادگاى باڵاى فیدرالیى عیراق ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق و كه‌رتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌وشى ناوخۆ و گرنگیى یه‌كڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێستیى لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان له به‌غدا، دۆخى سووریا و دوایین پێشهاته‌كانى ئۆكراینا، چه‌ند لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment